Tuesday , 13 November 2018

بەرهەمی بەرجام

دە مەودای سێ ساڵ تەمەنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەگەل وڵاتانی زلهێزی دۆنیا دا(بەرجام)،و رەوانە کردنی میلیونها دولار بۆ ناوخۆی ئێران لە لایەن باراک ئۆباما و وڵاتانی أروپا،نە تەنیا ژیانی خەڵک، بەرەو باشی هەڵنەکشا،بەلکوو بە عام ئاستی ئابووری هەمووی ئێران خراپتر بوو و بەتایبەت زۆر کەس کە پارەیان لە بانکەکانی سەر بە سوپای پاسداران دا ذەخیرە کردبوو،بە کوللی ثەروەت و سامانی خۆیان لەدەست دا،و نەیانتوانی بە پارەکەی خۆیان بگەنەوە.بە مانایەکی دیکە بەرجام بۆ خەڵکی ئێران نەحس و ماڵ وێران کەر بوو،بەلام بۆ میلیشاکانی سەر بە سوپای پاسداران لە لوبنان و سوریا و عیراق و بەحرێن و نیجێر و یەمەن ،نیعمەت و ثەروەت بوو.هەموو دونیا دەزانێ کە ئەم گرووپە تیرۆریستانەی سەر بە سوپای قۆدسی ئێران،جگە لە ضەعیف کوشتن و مناڵ کوشتن،تا هەنووکەش کڵۆ بەردێکیشان بە ئیسرائیل و بە ئامریکا دانەداوە،بەڵام لە کوشتنی مناڵی سوری و کەرکوکی ،هەروەک شێرن!!

بە ئەم پێوەرە، جیا لە مەسائیلی سیاسی و بەڕژەوەندی نەتەوەیی،هەرکەسێک تۆز مثقالێک ڕوحمی لە دڵدابێت و هەست بە بەرپرسیایەتی کۆمەلایەتی و مافی مرۆڤی جیهانی بکات،لانیکەم بۆ کەم بوونەوەی رێژەی تیرۆر و ماڵ وێڕانی و ئاوارە بوون لە رۆژهەڵاتی ناوەراست،دەبێت بە بریارەکەی سەڕۆک ترامپ دڵخۆش بێت و دەستخۆشی لێبکات.چوونە دەرەوەی ئامریکا لە پەیمانی بەرجام،تەنیا سوپای پاسداران و گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسداران ،ضەعیف و لاواز دەکات و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی رێژەی کوشتار و تیرۆر لە مەنطیقە،چوونکە هەر وەک ڕۆژ ئاشکرایە کە سوپای پاسدارانی ئێران ،دەستی هەیە دە هەمووی نائەمنی وماڵوێرانی هەر چوار گۆشەی جیهان بەعام و خاوەرمیانە بەتایبەتی.بەڵام هەڵوەشانەوەی رێککەوتنە ئەتۆمێکەی نێوان ئێران و شەش وڵاتی دیکە،زیاتر لەوەی کە هەیە ژیانی گەلانی ئێران خراپتر ناکات،یانی وەک فارس دەڵێ: ئاو کە لەسەر گوذەرا،چ بستێک و چ صەد بست.

 

                                                خالید زوورمەند

بابەتی پەیوەندیدار

٢٥ی گەلاوێژ

جێژنی سەرهەڵدان رۆژی یەک شەممە ۲۸ی گەلاوێژ،بە بۆنە ۷۳هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،ئەندامان ...