Tuesday , 13 November 2018

بەشداری نوێنەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سمیناریک بۆ بەڕێز ئەحمەد چەتۆ

بەشداری نوێنەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سمیناریک بۆ بەڕێز ئەحمەد چەتۆ ئەندامی رێبەری پارتی یەکیەتی دیمۆکراتیکی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە شاری لەندەنی پایتەختی ولاتی بریتانیا .
لە برواری ٠٥ /٠٤/٢٠١٥ لە سەر بانگهێشتی فەرمی پارتی یەکیەتی دیمۆکراتیکی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کاک حۆسێن ئەحمەدی ، نۆینەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ، بەشداری کرد .
سەرتای کۆبوونەوەکە بە سرودی نەتەوەیی و پاشان دەیەقەیەک وەستان بۆ رێز لێنان لە گیانی پاکی شەهیدان هەر چۆار پارچەی کوردستان دەستی پێ کرد .
پاشان ئەحمەد چەتۆ ئەندامی رێبەری پارتی یەکیەتی دیمۆکراتیکی کورد لە رۆژئاوای کوردستان قسەکانی خۆی دەس پێ کرد .
بەرێز چەتۆ دوای باسێکی تێر و تەسەل ، سەرکەوتنەکانی هیزە کوردەکانی بە سەر رێکخراوی تیرۆریستی دەولتی ئیسلامی لە عێراق و شام ( داعش ) بەرز نەرخاند و یەکگرتوی گۆتاری سیاسی هێزە کوردیەکانی بە گرینگ زانی .
لە بەشێکی دیکەی بەرێزیان چاو پێ خشاندنێک بو بۆ نیەت پاکی گەلی کورد کە لە رێگای ئاشتیەوە و وتوویژەوە ویستویەتی ماف و داخوازیەکانیان بۆ گەلەکیان بگەرینەوە ، کە لەم پێناوەدا گەلێک بەهای قۆرسیان داوە کە بەرێزیان تیرۆر کردنی رێبەری گەورە ، شەهید دوکتۆر عەبدولرەحمانی قاسملو بە نمونە هێنایەوە کە چۆن لە لایەن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سەر مێزی وتوویژا تیرۆر کرا و سەرەرای ئەویش دستەو وەستان نەوەستان دوکتۆر سادقیشان تیرۆر کرد ، وە داگیرکەرانی کوردستانی بە درەندە و بێ بەزیی و تیرۆریست وەسف کرد .
لە دواین بەشی قسەکانیدا بەرێز چەتۆ رەخنەی لە خۆسەپاندنی هەر هێزێک و لایەنێک گرت کە لە رۆژئاوای کوردستان بیهەوە تاکرەوانە حوکم بکات و رەولی هێز و لایەنە سیاسیەکانی دیکە لە بەر چاو نەگیرێ ، کە بەرێزیان بە ئاماژەێەکی ترسناکی زانی کە بێجگە خزمەت بە دۆژمنانی کورد هیچ بەرژەوەندیەکی بۆ گەلی کورد نابێت و هیچ هەلبژاردنێک بە بێ بەشداری هێزەکانی دیکە ، دیمۆکراتی و سەرکەوتوو نابێت و قابیلە قەبوولە کردن نیە .
دواین بەشی کۆبوونەوەکە بە پرسیار و رەخنە و پێشنهادی بەشداربوان کۆتاهی پێهات.

رەحمەت درخشانی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێفراندۆم

رۆژی دوشەممە رێکەوتی ١٣ خەرمانانی ١٣٩٦ هەتاوی بەرامبەر بە ٤ سێپتامبر ٢٠١٧ زایینی،نوێنەرانی ‌حیزبەکانی هەر‌چوار ...