Tuesday , 13 November 2018

خۆپیشاندان

    • رۆژی پێنج شەممە(۱۲/٠۷/٠۲٠۱۸)،بە بۆنەی ۲۹هەمین ساڵوەگەری تیڕوڕی ناجوامێرانەی رێبەری کاریزماتیک و لێهاتوی رۆژهوڵاتی کوردستان،دُكتور قاسمڵووی نەمر،بە دەستی رەشی کۆماری ئیسلامی ئێران؛هۆگران و خۆشەویستان و لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،لە شاری لەندەن و لە بەردەم کونسوڵخانەی ئۆتریش،بە مەبەستی یاد کردنەوەی ڕێبازی ئەو شەهیدە بەڕزە و هەروەها بۆ مەحکوم کردن و نارەزایەتی دەڕبڕین سەبارەت بە
    • هەڵوێستی حکومەتی ئۆتریش سەبارەت بە ئەم کارەساتە گەورە و دڵتەزێنە؛گردبوونەوەیەکی گەورەیان پێک هێنا.
    کۆبوونوەوکە بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز لێنان لە یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای رزگاری نیشتمان و بەتایبەتی شەهیدانی کارەساتی وییەن، کاتژمێر ۲ی پاش نیوەڕۆ دەستی پێکرد و بە دروشمی پڕ لە ڕق و قین،تیرۆریستان و پاڵپشتانی تیرۆرستانیان ڕووڕەش و مەحکووم کرد.
    لە دڕێژەی بەرنامەکەدا،بەیان نامەیەکی رەخنەگڕانە و بە زمانێکی تێژ و بە ئینگلیسی،لەلایەن ئاکام رەحیمی رۆڵەی بە ئەمەکی سەروان چەکۆی رەحمەتی خویندرایە و بە دروشمی بەشداربوانی مەراسیمەکە پێداگری لە ئەم رەخنە ڕەوایانە کرا کە ئاراستەی کونسووڵخانەی وڵاتی ئۆتریش کرا.
    لە کۆتایی دا بەیان نامەی ڕێپێوانەکە لە لایەن هاورێ قاسم مورتەضازادە خویندرایەوە و بە سرودی ئەی رەقیب و دوای ۳ کاژێر،کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.
    شایانی باسە کە ئەرکی بەرێوەچوون و تەدارۆکاتی کۆبوونەوەکە لە ئەستۆی کاک قادر تەربیەت بوو و جێگای دەست خۆشی و ماندوونەبوونی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

٢٥ی گەلاوێژ

جێژنی سەرهەڵدان رۆژی یەک شەممە ۲۸ی گەلاوێژ،بە بۆنە ۷۳هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،ئەندامان ...