Tuesday , 11 December 2018

خۆپیشاندان

ئەندامان و لایەنگران و هۆگڕانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،رۆژی جومعە (۱۲/٠۱/۲٠۱۸)بۆ پشتیوانی کردن لە خڕۆشانی گەلانی ئێران دژ بە حکومەتی فاشیستی مەذهەبی ولایەتی فەقیە،لەبەر دەگای سەفارەتی ئێران لە شاری لەندەن کۆ بوونەوە.

خۆپیشاندانەکە کاتژمێر یەکی پاش نیوەرۆ بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد،پاشان بۆ رێز گرتن لە خوێنی شەهیدانی ئەم نارەزایەتی دەڕبڕینانەی ناوخۆی ئێران ێەک خولەک بێدەنگی راگەیەندرا.

دە ئیدامەی مەراسیمەکەدا بە دروشمی بەشداربووان و نیشاندانی پلاکارد پشتیوانی کڕا لە شورشی گەلانی ئێران دژ بە کۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی ئیران.

ڕێپێوانەکە دوو ساعەتی خایاند و لە کۆتایی دا،بەیاننامەی خۆپێشانداران کە تێیدا داوا لە ولاتانی پێشکەوتوو کڕابوو کە رووبەروویی رژیمی ئێران بوەستن و داوخوازێکانی گەلانی زولم لێکراوی ئێران کە نەمانی رژیمی ئێرانە هەر وەک رابردوو وەپشت گوێ نەدەن؛هەروەها دە بەیاننامەکەدا داوا لە رژیمی ئێران کڕا کە چی دیکە خوێنی خەلکانی ئێران بە فیڕۆ نەڕێژێت و کۆتایی بە عومری پڕ لە نیکبەتی خۆی بێنێت،لە لاێەن هەوال فەرید دەیهەمەوە خویندرایەوە؛کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ مەراسیمەکە کۆتایی پێهات.

بابەتی پەیوەندیدار

٢٥ی گەلاوێژ

جێژنی سەرهەڵدان رۆژی یەک شەممە ۲۸ی گەلاوێژ،بە بۆنە ۷۳هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،ئەندامان ...