Monday , 21 January 2019

داوی بەرجام

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتۆکانی ئامریکا،بۆ پێداچوونەوە و گفتگۆیەکی تازە لە بارەی رێککەوتنە ئەتۆمێکەی نێوان ئێران و شەش وڵاتی زلهێزی جیهان،کە سەرۆک ترامپ لێی رازی نەبوو و دوو حەوتوو پێش لێی چووە دەرێ،سێزدە شەرطی بۆ ئێران داناوە.

لە ئەوەڵ شەرطەوە تا ئاخردانە هەمووی بەقازانجی گەلانی ئێرانە و بەرژەوەندی و یەکپارچەیی ئێران مسووگەر دەکەن؛بەڵام بە پێچەوانە دانە بەدانەی شەرطەکانی پۆمپێئو،وەک ناپاڵمێکن کە کۆشک و تەلاری مەلا مشەخۆرەکان دەهاژێنن و بە سەر تەختی وەلایەتی فەقیە دا وێڕانیان دەکا.
ئەگەر بێتو دەوڵەتی سەرۆک ترامپ،نیوەی ئەم بەڵێنانەی کە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بە خەڵکی ئێرانی دا،جێبەجێیان بکا،بە هیوای خوڵای گەورە و بە پشتیوانی دۆناڵد ترامپ،مەلاکان جێژنی ٤٠ ساڵەی داگیر کردنی ئێران ناگرن و بۆ هەمیشە لە ئاسمانی ئاسیا پاک دەبنەوە و بەڵکوو خەڵکی ئاسیا و بەتایبەتی خەڵکی زووڵم لێکراوی ئێران ئاوێکی ئاسوودەیان بە گەڕوودا بچێتە خوار.بە هیوای ئەم رۆژە.

هێندەی نەماوە بێتە بەڕ نەمامی هەوڵ و خەباتم
لەداگیرکەر پاک بێتەوە خاکی پیڕۆزی وڵاتم

تفەنگەکەم دادەنێم و گۆچانەکەم هەڵدەگڕمەوە
تۆ هەڕ بێڕی بە منیش هەڕ شوان ئەی فریشتەی تاسە و ئاواتم.

 

خالید زوورمەند

بابەتی پەیوەندیدار

جێژنی گەلاوێژ

رۆژی یەک شەممە ،ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران،لە شاری گلاسکۆ بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵواگەری ...