Tuesday , 13 November 2018

دەنگ و چەک

هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایانەی عیراق بەتایبەتی لە باشووری کوردستان،ئەم بیڕۆکەیەی سەلماند(لانیکەم بۆ گەلی کورد)کە هەر حیزب و لایەنێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست،بە بێ چەک ناتوانێت دەنگ لە صەندوقی دەنگدان دەربێنێت،هەرچەندە بە شێڵاویش دەنگ دە صەندوق بهاوێت،بە بێ چەک دڵۆپ دڵۆپیێش دەنگەکەی بۆ ئەژمار ناکردڕێت لە لایەن ئەو لایەنەی کە دەنگەکان دەبژێرێ(دەسەلاتی چەکدار).
ئەو کارەساتەی کە لە باشوری کوردستان و بەتایبەتی لە شاری سلیمانی روویدا،دەپێشدا لە میسر و ئێران و سوریا،زۆر بە شێوەیەکی زەقتر و روونتر روویداوە، و خوینێکی زۆریش رژاوە لەسەر دەنگانێک کە بە پاکی رژاونەتە ناو صەندوقی دەنگدان،بەڵام بە پیسی هێنراونەتە دەر.

ئەگەر حیزبێک بە رواڵەت دێموکرات و ئاشتی خوازیش بێت،نەک بۆ سەپاندنی بیر و هرزی خۆی بە سەر ئەحزاب و لایەناکانی دیکەی کۆمەلگا دا،بەڵکوو بۆ بەرگری لە دزینی بیر و رای تاک بە تاکی کۆمەڵگا،دەبێت چەکداری لە قەڵەم بەدەست زیاتر هەبێت.
نابێ ئەوە لەبیر بکەین کە،تەزویری دەنگ و دزینی رای کۆمەڵگا،سەرچاوەی هەموو گەندەڵی و خیانەت و دزی و حیزیییەکانی دیکەیە،یەعنی ئەگەر خەڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی ،لە ئەم تەزویرە گەورە چاوپۆشی بکەن،لە پاشەرۆژدا دەبێ چاوەروانی هەموو جۆڕە خیانەت و دزی و گەندەڵی بکەن و دەنگیشیان لێنەیەت،دەنا هەروەک دەنگەکانیان بێ سەرو شوێن دەکڕێن!

 

خالید زوورمەند

بابەتی پەیوەندیدار

٢٥ی گەلاوێژ

جێژنی سەرهەڵدان رۆژی یەک شەممە ۲۸ی گەلاوێژ،بە بۆنە ۷۳هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،ئەندامان ...