Tuesday , 13 November 2018

رێز گرتن لە یادی شەهیدان کاک سەید رەزا درودگەر و کاک چەکۆ رەحیمی و شەهیدانی حەماسەی شنۆ

راپورتی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە بریتانیا سەبارەت بە بەرێوەبردنی کۆڕیادی رێزلێنان لە هاوڕێیانی شەهید کاک سەید رەزای دروودگەر و کاک چەکۆ رەحیمی و هەروەها شەهیدانی حەماسەی شنۆ
رۆژی ١٩/٠٦/٢٠١٦ لە لایەن کۆمیتەی گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوە چوو.
رۆژی یەکشەممە ۱۹/۰٦/۲۰۱٦کۆرێکی رێز لێنان بۆ هەر دوو هاوڕێی شەهید کاک سەید رەزا دروودگەر و کاک چەکۆ رەحیمی و شەهیدانی حەماسەی شنۆی رۆژهەلات هاوڕێیان کەمال خزری ، سەلاح نادری، لوقمان شێخانی ،جەمال ئیسمائیلی، سەید عومەر حسینی، مەحمەد خالید پەیغامی لە لایەن کۆمیتەی حیزبەوە لە بریتانیا بەرێوەچوو.
کۆڕەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی بە کارەکانی کرد و پاش خۆلەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان وتاری کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا، لە لایەن کاک سولێمان مۆرادیانەوە پێشکەش کرا.
پاش بڵاو بوونەوەی سروودی شەهیدان وتاری بنەمالەی کوچکردوو کاک چەکۆ لە لایەن ئاکام رەحیمی کوڕی شەهید چەکو رەحیمی خوێندرایەوە.
دواتر راگەیندراوی دەفتەری سیاسی حیزب بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک چەکۆ بە شێوەی ڤیدیویی بڵاو کرایەوە . لە بڕگەیەکیتری بەرنامەکەدا وتەکانی بەرێز تاهیر مەحموودی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب بەو بۆنەوە بڵاو بووەوە ، ناوبراو بە پۆختی لە سەر رابردوو و کەسایەتی کاک چەکۆ دوا.
پاشان کاک رامبود لوتف پوری بەرپرسی حیزب لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە بریتانیا وتەیەکی تێر و تەسەلی لە سەر هەردوو شەهیدان کاک سەید رەزا و کاک چەکۆ و هەوەها شەهیدانی ئەم دواییانەی شاری شنۆ پێشکەش کرد.
بڵاو کردنەوەی وتاری بنەمالەی هاڕێی شەهید کاک سەید رەزای دروودگەر لە لایەن کچەکەی خاتوو شنە درودگەر و کۆرتە فیلمێک لە رێوڕەسمی بە خاک ئەسپاردنی بەشێکیتر لە بەرنامەکەی پێکهێنا.
پاشان لە لایەن خاتوو ئاریاکۆ رەحیمی کچی کاک چەکۆ رەحیمیەوە پەخشانێک بە بۆنەی کۆچی باوکیەوە خۆیندرایەوە.
لە بەشێکیتری بەرنامەکەدا کاک مەحەمەد ئێناخی هۆنراوەیەکی بۆ شەهیدان و پێشمەرگە پێشکەش کرد.
هەرکام لە یەکێتی لاوان ویەکێتی ژنانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پەیامی خۆیان ناردبوو کە بە هۆی کەمی کاتەوە نەخۆێندرایەوە .
کۆمیتەی گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران / بریتانیا

20160619_14510420160619_145104820160619_14510820160619_14513120160619_14521820160619_14523520160619_14524320160619_145318

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێفراندۆم

رۆژی دوشەممە رێکەوتی ١٣ خەرمانانی ١٣٩٦ هەتاوی بەرامبەر بە ٤ سێپتامبر ٢٠١٧ زایینی،نوێنەرانی ‌حیزبەکانی هەر‌چوار ...