Tuesday , 13 November 2018

سووری ڕاسان

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پیشمەرگەی کوردستان بەبۆنەی شەهید بوونی هاورێیەکی دڵسۆز و پێشمەرگەیەکی قارەمانی گەل، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تیمێک لە پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان لە کاتێکدا سەرقاڵی بەسەرکردنەوەی بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامان و دۆستانی حیزب بوون، ئێوارەی رۆژی ٢١ی پووشپەڕ کەوتنە بەر کەمینی سیخوڕە ئیتلاعاتییەکانی رێژیم و بە داخەوە شەهید کران؛ لە نێو ئەواندا پێشمەرگەی تێکۆشەر و فیداکاری حیزبەکەمان کاک “شەهاب حەیدەری” هاوڕێ لەگەڵ کاک “هەژار رەزایی” ئەندامی دڵسۆزی حیزب شەهید بوون و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل.

هاوڕێی شەهید “شەهاب حەیدەری” کوڕی “عوسمان” لە ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٥١ی هەتاوی لە گوندی “سەرچنار” سەر بە شاری مەهاباد لە دایک بوو، تا قۆناغی ٣ی ناوەندی دەرس دەخوێنێ و دواتر واز لە خوێندن دەهێنێت. لە ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لەگەڵ تەشکیلاتی حیزب ئاشنا دەبێ. لە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٣٧٣ی هەتاوی دەچێتە سەربازی و دوای ٢١ مانگ خزمەت لە سەربازی هەڵدێ. ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی وەکوو تەشکیلاتی نهێنی بۆ کاروباری تەشکیلاتی سەردانی حیزب دەکات. لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی ئاشکرا دەبێ و زێدی خۆی بەجێ دێڵێ و پەیوەست دەبێ بە ڕیزەکانی حیزبەوە و دەبێتە پێشمەرگە؛ لەو کاتەوە تا کاتی شەهید بوونی بەردەوام بوو لە کار و تێکۆشان و ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبییەکانی و لە هیچ فیداکارییەک بۆ حیزبەکەی درێغی نەکرد.

بەداخەوە لە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ بە دەستی خائینان و خۆفرۆشانی گەل کەوتە بەر دەسڕێژی گوللە و چووە ریزی کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل.

هەروەها شەهید “هەژار رەزایی” خەڵکی گوندی “قەڵا” سەر بە میاندوئاو لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لە دایک بوو کە بنەماڵەکەیان خاوەن سێ شەهیدە؛ ناوبراو وەک ئەندامێکی چالاک و بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێکۆشانی هەبوو و لە دوامەئموریەتیدا هاوڕێ لە گەڵ شەهید شەهاب حەیدەری چووە ریزی کاروانی هەرگیز نەمرانی حیزب و گەل.

لە لایەن رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانین.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٣ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی

✉️ info@kurdistanmedia.com

🆔: @PDKImediaImage may contain: 2 people, people standing, outdoor and nature

بابەتی پەیوەندیدار

٢٥ی گەلاوێژ

جێژنی سەرهەڵدان رۆژی یەک شەممە ۲۸ی گەلاوێژ،بە بۆنە ۷۳هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،ئەندامان ...