Tuesday , 13 November 2018

شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا بەشداری لە کونفرانسی سالانەی حیزبی تەزامون دیمۆکراتیک ئەهواز کرد

سلاو و رێز
لە برواری ٢٢/٣/٢٠١٥ شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە فەرمی لە سەر داوای ئەو حیزبە بەشداری لە کونفرانسی سالانەی حیزبی تەزامون دیمۆکراتیک ئەهواز سەبارەت بە فیدرالیسم و سەر بەخۆیی میلتەکانی ژیر دەستی ئێران کرد کە پێک هاتبوون لە کاک سلێمان مۆرادی و کاک رەحمەت درەخشانی و کاک حوسین ئەحمەدی .
دوای بە خێر هاتن کردنی میوانان لە لایەن حیزبی خانە خۆیەوە هەر یەک لە بەرێز ناهی ساعد لێکولەری و رۆژنامە نوسی عەرب باسێک پێشکەش کرا ،
پاشان کاک حوسین ئەحمەدی ئەندامی هیاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران باسێکی ورد لە سەر فیدرالیزم و چمکەکانی و تێروانینی حیزبی دیمۆکرات لە سەر فیدرالیسم پێشکەش بە ئامادەبوان کرا کە بە پێشوازیکی گەرم دەس خۆشی لە شاندی حیزبی کرا.
پاشان هەر یەک لە بەرێزان :
جابر ئەحمەد لێکۆلەر و رۆژنامە نوسی عەرب
نۆینەری حیزبی میلت بلوچستان
دکتور یوسف عەزیزی لێکۆلەر و نوسەر
دکتور کەریم عەبدیان لێکۆلەر و نوسەر
وتاری خۆیان پێشکەش کرد
دوایین بەشی کونفرانسەکە بە پرسیار و ولامی بەشداربووان کۆتاهی پێ هات.

رەحمەت درەخشانی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێفراندۆم

رۆژی دوشەممە رێکەوتی ١٣ خەرمانانی ١٣٩٦ هەتاوی بەرامبەر بە ٤ سێپتامبر ٢٠١٧ زایینی،نوێنەرانی ‌حیزبەکانی هەر‌چوار ...