Monday , 21 January 2019

مووشەک و سێدارە

رۆژی دووشەممە ۱۹ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی،کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاری لەندەن و لە بەر دەرگای سەفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران،بۆ مەحکووم کردن و نارەزایەتی دەربرین سەبارەت بە کردەوە نامڕۆڤانە و وەحشیانەی ئەم دوایانەی کۆماری ئیسلامی؛تەزاهوراتێکی بەرفرەوانیان ڕێک خست.
کتێبی کۆماری ئیسلامی،لاپەرەی سپی زۆر بە دەگمەن لێ بەدی دەکرێ،بەڵام ۱۷ خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی یەکێکە لە هەرە لاپەرە رەشەکانی کۆماری پەت و سێدارە.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە ۱۷ی خەرمانان،دەستی رەشی ئیستیبداد،۳ گەنجی کوردی لە سێدارە دا؛چەند کاتژمێر دوای ئەو کردەوە رەشە،سوپای تیروریستی ئێران بنکە و بارەگاکانی هەردوو حیزبی دێموکراتی مووشەک باران کرد و ۱٦ پێشمەرگە و قارەمانی حیزبەکەمانی شەهید کرد و دەیان کەسیشی بریندار کرد.

هەردووک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکرات،بۆ مەحکووم کردنی کردەوە تیروریستەکانی ئێران لە رۆژی رەشی ۱۷ خەرمانان،سەفارەتی ئێرانیان بۆ ۲ کاتژمێر تەسخیر کرد و شەقامەکەی سەفارەتی ئێرانیان بەست .
گەنجانی تووڕە و بە دڵ برینداری بنەمالەی دێموکرات بو ۲ ساعەت مەرکەزی شاری لەندەنیان شڵەقاند و ۱٠٠ها پۆلیسیش نەیانتوانی پێش بە تووڕەییی کوڕەکانی دێموکرات بگرن.

سروودی ئەی رەقیب و ئەی شەهیدان بە نێو شەقامەکانی لەندەندا کۆتایی تەزاهۆراتەکە بوو.

بەداخەوە ٦ کەس لە بەشداران کە ویستیان بچنە ناو ژووری سەفارەتی ئێران،لە لایەن پولیسی لەندەن دەست بەسەر کران،کە تا ئێستاش ئازاد نەکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

٢٥ی گەلاوێژ

جێژنی سەرهەڵدان رۆژی یەک شەممە ۲۸ی گەلاوێژ،بە بۆنە ۷۳هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،ئەندامان ...