Friday , 22 March 2019

٢٥ی گەلاوێژ

جێژنی سەرهەڵدان
رۆژی یەک شەممە ۲۸ی گەلاوێژ،بە بۆنە ۷۳هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،ئەندامان و لایەنگڕان و هۆگڕانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری لەندەن،پایتەختی بریتانیا کۆبوونەوە و کۆڕێکی شادی و هەڵپەڕکێیان بۆ ئەم رۆژە مێژووێیە ساز کرد.
جێژنەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە ڕوحی شەهیدان و بە تایبەت شەهیدانی ڕاسان،دەستی پێکرد؛پاشان هاوڕێ فەرید دەیهەم بەڕپڕسی کومیتەی حدکا لە بریتانیا،وێڕای بەخێر هاتنی میوانەکەن؛لەسەر بارودۆخی ئێستای کورد لە ناوچە و بەتایبەت ڕاسانی رۆژهەلات وتارێکی پێشکەش بە بەشداربوان کرد.
بەشی دووهەمی مەراسیمەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکی دڕێژەی پێدرا و زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاند و لە پاشان بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب جێژنەکە کۆتایی پێ هات.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگاداری

بۆ ئاگادار بەبۆ نەی ساڵڕۆژ شەهیدکردنی (د. سادق شەرەفکەندی) كۆ میتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.لە ...