Tuesday , 13 November 2018

ڕێفراندۆم

رۆژی دوشەممە رێکەوتی ١٣ خەرمانانی ١٣٩٦ هەتاوی بەرامبەر بە ٤ سێپتامبر ٢٠١٧ زایینی،نوێنەرانی ‌حیزبەکانی هەر‌چوار پارچەی کوردستان لە شاری لەندەن کۆبونەوە.

کۆبوونەوەکە لەسەر پڕسی رێفراندۆمی باشوری کوردستان رێکخرابو،هەر بۆیە قازانج  و مەترسێکانی رێفراندۆم زۆر بە تێر و تەسەلی لە لایەن هەموو بەشداربوان کەوتە بەر باس و تێرۆوانین.

هەوال فەرید دەیهەم کە بە نوێنەرایەتی کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران لە بریتانیا بەشداری ئەم کۆرەی کردبوو ،زۆر بە چری پێداگری لە کات و قۆناغی رێفراندۆم کرد و هەلوێستی حیزبەکەی کە بەلێیە بۆ رێفراندۆم بە روونی بۆ بەشداربوانی کۆبونەوەکە شی کردەوە

کاک فەرید لەلایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی دوو بڕای دەوەری بالەکایەتی ،سەرەخۆشی لە ئەم بنەمالە بەرێز و نیشتمان پەروەرە  کرد ؛و ئەم تێک هەڵچوونەی بە کردەوەێەکی قێزاوی و نەخوازیاو زانی و داوای لەخەلکی بە ئەمەکی ئەم دەوەرە کرد کە هەروەک  جاران دەستی بڕاێەتی و کوردایەتی بۆ حیزبە رۆژهەلاتێکان درێژ بکەن و یارمەتی دەریان بن.

کۆبونەوەکە بە  پەسند کردنی فەرمی بەیان نامەی کۆتایی  کە لایەنگری  بەلێ بۆ رێفراندۆم  بوو لەلایەن هەموو بەشداربوانی کۆرەکە، کۆتایی پێهات.  .

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی ئەندامانی کۆمیتەی حیزب لە بەردەم باڵوێزخانەی وڵاتی ئۆتریش

ەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری لەندەن لە بەردەم باڵوێزخانەی وڵاتی ئۆتریش بۆ دەڕبرینی ...