Tuesday , 13 November 2018

کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا دامەزرا

کوردستان میدیا: تەشکیلاتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، کۆمیتەیەکی بۆ کاروباری یەکیەتیی ژنان لە بریتانیا دامەزراند.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە سەرپەرستیی “کەژاڵ نەقشبەندی” بەرپرسی گشتی تەشکیلاتی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا لە رێوڕەسمێکی تایبەتی‌دا بە بەشداری کۆمەلێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات، کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بریتانیا دامەزرا.

سەرەتای رێوڕەسمەکەدا “رەحمەت درخشانی”، بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی بریتانیای حیزبی دێموکرات بەو بۆنەوە چەن وتەیەکی پێشکەش کرد.

دواتر “سلێمان مورادیان”بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا، لە باسێکی تایبەتدا وێڕای گرینگی‌ پێدان بە رۆڵ و پێگەی ژنان لە نێو بزاڤی رزگاری خوازی کورد، داوای لە تێکڕای ئەندامان و بەشەکانی کۆمیتە کرد تا یارمەتیدەر و هاوکاری کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بن.

لە بەشێکیتری رێوڕەسمەکەدا، “کەژاڵ نەقشبەندی” بەرپرسی گشتیی تەشکیلاتی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات باسێکی پێشکەش کرد.

نەقشبەندی لە باسەکەی‌دا تیشکی خستە سەر گرینگی رۆڵی ژنان و باوەر بەخۆ بوونیان لە رەوتی خەباتی رزگاری‌خوازی گەلەکەمان و وتی کە بوونی کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتانی ئازاد و دێموکرات بەتایبەت بریتانیا گرینگێکی تایبەت بە خۆی هەیە و پێویستە ژنانی کورد لەو دەرفەتانە بە باشی کەڵک وەرگرن .

برگەی کۆتایی رێوڕەسمەکە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران تەرخان کرا بوو کە “مریەم رەحمانی” وەک بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی بریتانیا دیاری کرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێفراندۆم

رۆژی دوشەممە رێکەوتی ١٣ خەرمانانی ١٣٩٦ هەتاوی بەرامبەر بە ٤ سێپتامبر ٢٠١٧ زایینی،نوێنەرانی ‌حیزبەکانی هەر‌چوار ...